پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر ئه‌و هاوسه‌رانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه جیابوونه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر ئه‌و خێزانانه‌ی له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه و یه‌كێكیان ناوی سڕاوه‌ته‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و داواكاره سه‌ردانیان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ـی ته‌ممووزی 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری ئه‌و خێزانانه‌ی كرده‌وه كه "جیابوونه‌ته‌وه و ته‌ڵاق نامه‌یان هه‌یه، به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ناوی پیاو یاخود ئافره‌ته‌كه له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه بلۆك كراوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ناوی سڕاوه‌ته‌وه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان بكات بۆ ئه‌وه‌ی فۆڕمی تایبه‌ت به كێشه‌ی خێزانیان بۆ پڕبكرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه خۆراكیان نه‌فه‌وتێ و ناویان بخرێته نێو سیسته‌می نوێكردنه‌وه‌ی به‌شه خۆراك، به‌مه‌ش كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌كات كه بۆ ئه‌م پرسه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، ئه‌و پێداویستیانه به كۆپیكراو له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن:
كارتی نیشتمانی
كارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گه‌ڕه‌ك
ته‌ڵاق نامه، گه‌ر منداڵی هه‌بوو بڕیاری له‌باوه‌ش گرتن یان پێسپێری ( قرار حچانه او قرار وصایه )
پسووله‌ی خۆراك ( ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست نه‌بوو خۆمان به‌ده‌لی بۆ چاپ ده‌كه‌ین )
ژماره‌ی مۆبایل.
AM:11:31:05/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت