شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی هەواڵی جووڵەپێکردنی 'نائاسایی' سوپای عێراق و پێشمەرگە رەتدەکاتەوە
وێستگەنیوز_
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "ئەو هەواڵەی باس لە جموجۆڵی نائاسایی سەربازیی لە ناوچە هاوبەشە سنوورییەکان دەکەن دوورە لە راستییەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەنگۆی بڵاوەپێکردن و جووڵەی یەکەکانی سوپای عێراق، هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە ناوچە سنوورییەکان کە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمە، دوورە لە راستییەوە".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەڵێت: "ئەو هەواڵە ناڕاستە ڕەت دەکەینەوە و جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەم ناوچانە ملکەچی ئیدارەی هاوبەشن لە نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان و لەژێر فەرماندەیی و بە هەماهەنگییەکی بەرز کاردەکەن بۆ ئەمنیەتی ئەو ناوچانە. هیچ جموجۆڵێکی تاکلایەنە لەلایەن هیچ لایەنێکی سەربازییەوە نییە و تەحەددیاتی ئێستا پێویستی بە هەماهەنگی زیاتر و هاوکاری هاوبەش هەیە".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی هەواڵی "جووڵەپێکردنی سووپای عێراق بڵاوبووەوە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی بیرە نەوتێک لە سنووری ناحیەی کۆکس، دەستیان بە جموجۆڵ کردووە". دواتر چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاند، "هەر ئەمشەو لە سنووری کفری تا نزیک کەرکووک پێشمەرگە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".
PM:11:14:04/07/2025
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت