لۆگۆی نوێی حکومەتی سووریا ئاشکرا کرا


وێستگەنیوز_

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت، ئەمرۆ حکومەتی سووریا لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لە دیمەشق، درووشم و لۆگۆی نوێی خۆی ئاشکرا کرد.
 
ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە وتارێکدا رایگەیاند: "ئەم ناسنامەیە تایبەتمەندییەکانی لەم باڵندە شکۆدارە راوکەرەوە وەرگرتووە کە هێز، سووربوون، خێرایی، وردی، بینینی ورد، راوکردنی زیرەکانە و داهێنانی لێوە وەردەگرێت."
 
بە وتەی شەرع، "باڵندەکە بە کارامەیی و بەرزی لە ئاسمان دەفڕێت. راوکەرێکی لێهاتووە، پیشەگەرانە دەنیشێتەوە و بۆ پاراستنی گەل و بێچووەکانی باڵەکانی دەکاتەوە. رەنگەکەشی لە کانزای پاک و بێگەرد دەچێت، کە بەپێی کات بەرگە دەگرێت، هەروەک چۆن گەلی سووریا بە درێژایی مێژوو بەرگەی گرتووە."
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ناسنامەیەی ئەمڕۆ رایدەگەیەنین، نوێنەرایەتیی سووریایەک دەکات کە پارچەبوون و دابەشبوون قبوڵ ناکات. لە باکوورەوە بۆ باشوور، لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا، یەک نەتەوەی یەکگرتووە. فرەیی لە کولتوور و نەتەوە سەرچاوەی دەوڵەمەندی و بەهێزبوونە، نەوەک دابەشبوون و ململانێ. ئەم ناسنامەیە رەنگدانەوەی بنیاتنانی تاکی سووریاییە."


PM:08:51:04/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو