پۆلیسێك كه كاری شۆفێری ته‌كسی ده‌كرد، له‌لایه‌ن نهفهرێكهوه كوژرا
وێستگه‌نیوز، شاهین فوئاد –
له شاری هه‌ولێر گه‌نجێك كه پیشه‌ی پۆلیسه و كاری شۆفێری ته‌كسی ده‌كرد، له‌لایه‌ن نهفهرێكهوه كوژرا و دواتر بكوژ ده‌ستگیر كرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتووه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو گه‌نجێك به‌ناوی فه‌رهاد سه‌لیم برادۆستی كه شوفێری ته‌كسیه و هاوكات ئه‌ندامی هێزی ئه‌منی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و پۆلیسه، له‌نزیك پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان نه‌فه‌رێك هه‌ڵده‌گرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "نه‌فه‌ره‌كه 5 چه‌قوی لێده‌دات و له‌ئاكامدا شۆفێره‌كه گیان له ده‌ست ده‌دات.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس به رووداوه‌كه، لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت و ده‌تواندرێت بگه‌ن به‌ناسنامه‌ی بكوژه‌كه و به‌یانی ئه‌وڕۆ ده‌ستگیر كراوه.
وه‌ك ئه‌وه به په‌یامنێری وێستگه گه‌یشتووه، بكوژه‌كه خه‌ڵكی سوریایه و دوای ده‌ستگیركردنی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت كه پێشتر كاری تاوانی هه‌بووه.
PM:02:20:04/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 3780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت