له‌هه‌ولێر شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان دانیشتوانی دوو گوند روویدا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له سنووری قه‌زای خه‌بات شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان دانیشتوانی دوو گوند روویدا و سێ كه‌سیش ده‌ستگیر كران.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه كێشه و شه‌ڕه ته‌قه له نێوان دانیشتوانی دوو گوندی سنوری قه‌زای خه‌بات دروست بووه.
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "كێشه‌كه له‌سه‌ر زه‌ویوزار و دیاریكردنی سنوری گونده‌كانیان ڕوویداوه".
راشیگه‌یاند كه "له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سێ تۆمه‌تبار كه به‌شداربوون له كێشه‌كه و چه‌كیان به‌كار هێناوه، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیر كران".
AM:09:27:04/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت