دژە تیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە
وێستگەنیوز-
ئەمشەو پێنجشەممە 3ی تەموزی 2025، لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری هەولێر دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا.
لە راگەیەندراوێکدا دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو کاتژمێر 21:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "خستنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ نەکەوتەوە".
PM:11:30:03/07/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت