لە هەولێر دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا
وێستگەنیوز-
ئەمشەو پێنجشەممە 3ی تەموزی 2025، لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری هەولێر دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا.
پەیامنێری وێستگەنیوز لە شاری هەولێر رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە گەزنەی هەولێر لە نزیک فڕۆکەخانە بیستراوە، تەنێکی نامۆ کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام نازانرێت مووشەکە یاخود درۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقینەوەکە له کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدراوە.
هەر ئەمشەو درۆنێک لە گەڕەکی بەدر لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک کەوتووەتە خوارەوە.
PM:10:45:03/07/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت