دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حاجی رەشید دەرکرد
وێستگەنیوز-
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لە رێکەوتی 4ـی حوزەیرانی 2025، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی عێراق دەرکردووە، بۆ رۆژی دواتر فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بە نووسراوی 1980، داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کردووە تۆمەتبارەکەیان بە دەستگیرکراوی رادەست بکات.
لە نووسراوەکەی فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێردا هاتووە، "ئەحمەد حاجی رەشید لە لایەن ئێمەوە تۆمەتبار کراوە بە پێی مادەی (226) لە یاسای (سزاکان)".
مادەی 226 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سوکایەتی بە دامەزراوەکانی حکومەت و هێزە چەکدارەکان و دادگا دەکەن، سزاکەش بریتییە لە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردن.
PM:09:38:03/07/2025
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت