سودانی بۆ مەسرور بارزانی: بەمەرجی رادەستکردنی نەوت مووچە دەنێرین


وێستگەنیوز-

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی مووچەوە وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە.


لە کۆبوونەوەیەکدا کە چوارچێوەی هەماهەنگی وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە دەڵێت، "بە مەرجی رادەستکردنی نەوت مووچە خەرج دەکرێت".

هەروەها سودانیش بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی راگەیاندووە، "بەبێ رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ مووچە نانێرین".

ماوەی دوو مانگ دەبێت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و تاوەکو ئێستاش هیچ وادەیەک بۆ ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیارینەکراوە، حکومەتی عێراق مەرجی هەیە و داوای رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی هەرێم دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە لەسەر ئەو پرسە، بۆیە تائێستا وادەی دابەشکردنی مووچە بە نادیاری ماوەتەوە.


PM:08:35:03/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو