دەزگای ئاسایش: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گەرمیان کەوتە خوارەوە
وێستگەنیوز-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گەرمیان کەوتووەتە خوارەوە.
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کاتژمێر 01:20 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
PM:04:06:03/07/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت