خۆڵبارینێكی چڕ کەرکووکی گرتووەتەوە
وێستگەنیوز_
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراقی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت هەتا شەممەی داهاتوو بەردەوام بێت؛ و تەنها لە کەرکووک، 100 کەس بەهۆی هەناسە تەنگی و خۆڵبارینەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.
خۆڵبارینێکی چڕ ڕووی لە شاری کەرکووک کردووە و پلەی گەرمی گەیشتووەتە 48 پلەی سیلیزی، ئەمڕۆش ناوچەی چڕی خۆڵبارینەکە ناوەڕاستی شاری کەرکووک دەبێت،
هاوکات، پێشبینی دەکرێت بەهۆی خۆڵبارینەکەوە پلەی گەرمیی 10 پلەی سیلیزیی داببەزێت، تیمە تەندروستییەکانیش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی، بەتایبەتیش لە نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی چارەسەریی ئەوانە بکەن کە دووچاری تەنگەنەفەسی دەبنەوە بەهۆی خۆڵبارینەکەوە.
PM:03:27:03/07/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت