دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی سوێندی دەستووری خوارد


وێستگەنیوز_

دوای ئەوەی جاسم عمێری، سەرۆکی پێشووی دادگای باڵای فیدراڵی خانەنشین کرا، ئەمرۆ پێنجشەممە 3ـی 7ـی 2025، دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لە بەردەم د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا سوێندی دەستووری خوارد.
 
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە دادوەر حوسێن کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکە نوێیەکەیدا."
 
سەرۆکایەتیی کۆمار دەڵێت، "سەرۆک کۆمار جەختی لە پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ سەرکەوتنی دادگای باڵای فیدراڵی لە ئەرکە دەستوورییەکان دا کردەوە و ئاماژەی بە "رۆڵی سەرەکیی دادگەکە کرد لە پاراستنی رێڕەوی دیموکراسی، مسۆگەرکردنی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری".
 
هەروەها سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی "پابەندبوونی خۆی بە بڕگەکانی دەستوور و یاساوە دووپاتکردەوە و سووڕبوونی لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکە و بەدوورگرتنی لە هەر دەستوەردانێک راگەیاند، سەرچاوەکەی هەرچییەک بێت. هەروەها سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ جەختکردنەوەی لەسەر سەربەخۆیی دادگا، بەو پێیەی کە پارێزەری دەستوورە."
 
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، لە رۆژی دووشەممەی رابردوو، مەرسومێکی کۆماریی بۆ دەستنیشانکردنی دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی دەرکردبوو.
 


PM:03:17:03/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو