وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 6 دابەشدەکرێت
وێستگەنیوز_
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی تەممووزی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 6 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی ڕێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى)، لە رۆژی یەکشەممە 6ـی تەممووز دەست بە دابەشکردنى هاوکارییەکە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، لەم مانگەدا، 64244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
PM:12:44:03/07/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت