هەشت کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە
وێستگەنیوز_
چەند رۆژێکە شەپۆلێكی گەرما بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە تا ئێستا هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان بەتەمەن بوون.
شەپۆلێکی گەرمای بەتین وڵاتانی رۆژئاوا و باشووری ئەوروپای گرتووەتەوە، دەسەڵاتدارانی چەند وڵاتێكی وەك فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا، پورتوگال و كرواتیا شارەوانی و تەندروستی وڵاتەكانیان خستووەتە خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، هەروەها هۆشداری پرتەقاڵییان راگەیاندووە كە بەرزترین ئاستی هۆشدارییە بۆ كەشوهەوا.
هەروەها هەتا ئێستا لە هەندێك ناوچەی ئەوروپا پلەی گەرما 40 پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە و لانی کەم هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان كەسانی بەتەمەنن، لەو ژمارەیەش سیانیان لە فەرەنسا بوون.
بەهۆی گۆرانكارییەكانی كەشوهەواوە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەك بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا لەم وەرزەدا رووبەڕووی شەپۆلی گەرمای بەتین دەبنەوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ ئاستی پێوانەیی تۆمار بكات و بۆ یەكەم جاریش لە مێژوودا 46 پلەی گەرما لە ئیسپانیا تۆمار كرا.
AM:10:31:03/07/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت