کوێستان محەممەد: ئەو داهاتە نانەوتییەی لەبەردەست وەزیرى داراییە بەشی چارەکە مووچەش ناکات
وێستگەنیوز_
کوێستان محەممەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى رایگەیاند، "ئەو داهاتە نانەوتییەی لەبەردەست وەزیرى داراییە بەشی چارەکە مووچەش ناکات".
کوێستان محەممەد سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە بە داهاتی ناوخۆ، بە کەناڵ 8ـى راگەیاندووە، داهاتى نانەوتی بەشى چارەکە مووچەش ناکات، ئەو داهاتەى لەبەردەست وەزیرى داراییە 160 ملیار دینارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم وەزیرەکان لەگەڵ ئەوەدابووین، کە لەگەڵ بەغدا دوا هەوڵ بدرێت بۆ چارەسەرکردنى مووچە، چونکە ئەوە مافێکى یاسایی و دەستووریى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانە.
سەبارەت بە دەستبەری کرێکارانیش دەڵێت: لە هەرێمى کوردستان 53 هەزارو 449 شوێنی کار دەستەبەریان بۆ کراوە، کە بە ژمارە 182 هەزارو 984 کرێکار دەستەبەریان بۆ کراوە.
هاوکات، کرێکارانى بیناسازى و ئەوانەى شۆفێرى تاکسین ناتوانین دەستەبەریان بۆ بکەین بەگوێرەى یاسا، هەروەها کارمەندانى رێکخراوەکان و ئەوانەى لە کونسوڵخانەکانیش کاردەکەن دەستەبەریان بۆ ناکرێت، بۆیە روپێوییەکمان نییە کە بزانین چەند کرێکار ماوە دەستەبەریان بۆ بکرێت.
AM:09:25:03/07/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت