ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم: چاوه‌ڕیی به‌غداین كۆتایی به سیاسه‌تی نه‌ناردنی مووچه بهێنێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ر پابه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بووه، به‌زیاده‌وه جێبه‌جێی كردووه و هه‌موو نه‌رمییه‌كی نواندووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ، بۆیه "چاوه‌ڕیی به‌غداین كۆتایی به سیاسه‌تی نه‌ناردنی مووچه بهێنێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی ته‌ممووزی 2025، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه، "گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ر دوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كه له هه‌ولێر و به‌غدا، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامدران، كه تایبه‌ت بوون به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ و به‌دواداچوونی خه‌رجكردنی مووچه‌كانی هه‌ردوو مانگی پێنج و شه‌شی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌ر پابه‌ندییه‌ك له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بووه، به‌زیاده‌وه جێبه‌جێی كردووه و هه‌رێم هه‌موو نه‌رمییه‌كی نواندووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ. ئێستا هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی هاوكاریان له گه‌ل حكومه‌تی فیدڕال پێشان داوه بۆ هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وت ئه‌ویش له پێناوی بڕینی هه‌موو ئه‌و پاسا و بیانووانه‌ی كه به‌غدا به‌كاریهێناون بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی خه‌ڵكی كوردستان".
كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه "ئێستا هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕێی بڕیاری حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و له‌یه‌كتێگه‌یشتنه هاوبه‌شانه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له نێوان هه‌ردوولا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، كه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، هیچ بیانوویه‌ك له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ نامێنێت بۆ خه‌رجنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، به تایبه‌تیش كه هه‌موو بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به لیستی مووچه و ژماره‌ی وه‌زیفیی و ته‌رازووی پێداچونه‌وه‌ی مانگانه و وردبینی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هه‌رێم و به بانكیكردنی مووچه‌ی هه‌رێم و ناردنی ڕێژه‌ی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵیی له داهاتی ناوخۆی هه‌رێم جێبه‌جێكراون و حكومه‌تی هه‌رێم، به‌رده‌وامیشه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م پابه‌ندییانه، بۆیه به‌غدا ده‌بێت كۆتایی به سیاسه‌تی نه‌ناردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بهێنێت كه مووچه، مافێكی ئاسایی و یاسایی و ده‌ستووری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه و به هه‌موو یاسا و ڕێسایه‌ك، نابێت له‌ژێر هیچ پاساوێك ، له‌م مافه‌ی خۆیان بێبه‌ش بكرێن".
پاشان له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به خانه‌نشینیی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكاران له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، كه چه‌ندین ئامار و زانیاریی و ڕاسپارده و پێشنیاری له‌خۆ گرتبوو، به مه‌به‌ستی پاراستنی مافی كرێكاران و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له ڕێگه‌ی بره‌ودان به سندوقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی مافی خانه‌نشینی بۆ كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان و چالاككردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی میكانیزمی وه‌رگرتنی ڕێژه‌ی هاوبه‌شی خاوه‌نكاره‌كان له دابینكردنی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، تا له داهاتوودا، بخرێته‌وه خزمه‌تی ئه‌و كرێكار و كارمه‌ندانه‌ی كه شایسته‌ی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له مووچه‌ی خانه‌نشینی و شایسته‌كانی دیكه و ئه‌و ئاسانكاریی و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هاتوون.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وێڕای ده‌ستخۆشی له وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ، گفتۆگۆی له‌باره‌ی پێشنیار و ڕاسپارده‌كان كرد و بڕیاردرا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی زیاتریان بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بدرێت.
PM:05:29:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت