پێشەوا هەورامانی: سوودانی دەتوانێت هەر ئەمڕۆ دوو مووچە بنێرێت
وێستگەنیوز_
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق "ئێوارەی ئەمڕۆ دەتوانێت دوو مووچە بنێرێت".
پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، "تاوەکو کۆتا خولەک بە ئومێدەوە سەیری کۆبوونەوەکان دەکەین و بەدوای چارەسەرەوەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، واژۆیەک لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت خراوەتە بەردەم سوودانی و هیچ کاتی ناوێت، دەتوانێت ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەر دەوامیش نەبێت واژووی لەسەربکات و مووچەی دوو مانگ بنێرێت.
دەشڵێت، مووچە پەیوەستکراوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت و ئەگەر سوودانی واژۆ لەسەر رێککەوتنی کۆمپانیا نەوتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق بکات، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت.
بە وتەى پێشەوا هەورامانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نیازپاکی لەگەڵ بەغدا چووەتەپێش و ئەوەى بۆ رێککەوتن پێویستە ئەنجامیداو، دووپاتمان کردووەتەوە "هیچ کێشەیەکمان نییە نەوت لە رێگەی سۆمۆوە هەناردەبکرێتەوە".
PM:02:21:02/07/2025
ئهم بابهته 880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت