لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز_
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی خانەقین – گوڵاڵە روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە منداڵێکی تەمەن 6 مانگە، بریندارەکەش بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی گوڵاڵە کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، قوربانییەکان، باوک و دایک و دوو لە منداڵەکانیانن و منداڵێکی دیکەشیان بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
هەروەها قوربانیانی ڕووداوە هاتووچۆکە، کوردی خەڵکی جەلەولان و نیشتەجێی قەزای کەلارن.
PM:12:23:02/07/2025
ئهم بابهته 752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت