کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی هات
وێستگەنیوز_
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.
لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەوە نەدرا. هاوکات بڕیاردرا کە هیچ وەفدێک نانێرنە بەغدا.
لە ئێستادا، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی وەڵامی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبن، ئەمەش دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت شەوی ڕابردوو لەو بارەوە بەتەلەفون قسەی لەگەڵ کردووە.
تا ئێستا رێککەوتن نەکراوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
PM:12:20:02/07/2025
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت