کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات.
کەشناسیی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی 7ـی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم بە تایبەتی لەسەر ناوچەکانی باکوور و باکوری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی خۆڵبارین بە چڕییەکی کەم.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، خێرایی با ئەمڕۆ لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، سبەینێش بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام هەندێک کات خێراییەکەی زیاد دەکات بۆ سەروو 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
لەبارەی پلەکانی گەرماوە کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، سبەینێش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
AM:11:37:02/07/2025
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت