پزیشکیان واژۆی لەسەر پرۆژەیاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگی تاران لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم کرد


وێستگەنیوز_

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران واژۆی لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە کرد کە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسەندکرا بۆ هەڵپەساردنی هەماهەنگیی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم.
 
میدیای فەرمیی ئێران ئەمرۆ چوارشەممە 2ـی 7ـی 2025 رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە، ئێران هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسەکە ناکات کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە.

پێشتریش لە رۆژی 25ـی 6ـی 2025ـدا، پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای ڕاگرتنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم پەسەند کرد. ئەوەش پاش یەک رۆژ لە راگەیاندنی ئاگربەستی جەنگی نێوانیان و ئیسرائیل بوو.

هەڵپەساردنەکەش خۆی دەبینێتەوە لە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسەکە، لە چوارچێوەی رێککەوتنی گەرەنتیی گشتگیری پرۆسەکە و ژمارەیەک پەیماننامەى دیکە.

پەرلەمانى ئێران یاساکەى پەسەندکردبوو، بەڵام جێبەجێکردنى پێویستی بە بڕیاری کۆتایی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بوو.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران ئەوکات وتی: لە یاساکەدا رێگەنادرێت بە هاتنەناوەوەی لێكۆڵەرەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئەگەر گەرەنتی لەسەر پارێزراویی وێستگە ئەتۆمییەکان نەبوو، دەشڵێت؛ پێویستە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، رەزامەندی لەسەر چوونە ناو وێستگە ئەتۆمییەکان بدات.


AM:11:15:02/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو