ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە 2ـی 7ـی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پرسی موچەی مانگەکانی 5 و 6 تاوتوێ بکات، هەروەها پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بکرێت.

هەروەها بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگەکانی 5 و 6ـی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

چەند سەرچاوەیەکی نا فەرمی باس لەوە دەکەن کە "چاوەڕوان دەکرێت بەغدا موچەی مانگی پێنج رەوانە بکات تا هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق دەگەنە رێککەوتن سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت و رادەستکردنی نیوەی داهاتی نانەوتی".


AM:09:45:02/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو