راگەیەندراوی دەزگای ئاسایش لەبارەی کەوتنە خوارەوەی دوو درۆن لە شاری سلێمانی


وێستگەنیوز_

دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی تاسلوجەی سلێمانی بیسترا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: رووداوەکە کەوتنەخوارەوەی دوو درۆن بووەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

لە روونکردنەوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە، کەمێک لەمەوبەر دوو درۆن لەناوچەی تاسڵوجەی سنووری سلێمانی کەوتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستەبەجێ تیمەکانی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە  ئەنجام دەدەن و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


PM:11:35:01/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو