وێستگەنیوز_
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی تاسلوجەی سلێمانی بیسترا.
پەیامنێری سلێمانی وێستگەنیوز ڕایگەیاند دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەنزیک مەکتەبی زەڵێی تاسڵوجە بیستراوە. ئاگریش لەناوچەکە کەوتووەتەوە.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە تاسڵوجە و دەوترێت: "درۆنێک خراوەتە خوارەوە، بەڵام هێشتا نازانرێت لە کوێوە هاتووە".
ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەکەی 70 رایگەیاند، دوو درۆنیان تێکشکاندوون، یەکێکیان لە سنووری تاسڵوجە و ئەوی دیکەیان لە دەرەوەی بارەگەی هێزەکانی یەکەی 70.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.