کاروان یاروەیس: داواکاری خەڵکمان سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیاندە ئەردۆغان
وێستگەنیوز_
کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: "داواکاری خەڵکمان سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەیاندە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا."
کاروان یاروەیس رایگەیاندووە: "کۆبونەوەمان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆتایی هات، لەکۆبونەوەکەدا جەختم کردەوە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد سیاسەتی لەمێژینەی مام جەلال'ـە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکاری خەڵکی سلێمانیمان گەیاند سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەڕێزیان رایگەیاند وەزیرە پەیوەندارەکان و تیمەکەی رادەسپێرێت بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەڵسەنگاندنی خۆیان بدەن بە من".
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، ئاماژەی بەوەکردووە، "سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند بەلای ئێمەوە گرنگە هەردوولا کێشەکانیان چارەسەر بکەن".
دەشڵێت: "سەبارەت بەکێشەی ئاو و ووشکەساڵی، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریدا سەرلەبەیانی سبەینێ بڕی 420 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا (320 دیجلە و 100 فورات) ئاو بۆ عێراق بەربدەنەوە".
PM:09:49:01/07/2025
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت