"له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، باسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌كرا"
وێستگه‌نیوز-
سه‌رباری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی پارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غداوه تایبه‌ت به وێستگه نیوزی وت كه "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆتایی پێهات و باس له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌كراوه".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیره كورده‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتووگۆیان سه‌باره‌ت به وتووێژه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێم و به‌غدا كردووه، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی له‌باره‌وه نه‌دراوه".
راشیگه‌یاند كه "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیره كورده‌كان تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری گرفتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، به جیا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆببنه‌وه".
PM:03:57:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت