نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی شەش دیاریكرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی شەشی ئەمساڵ رایگەیاند.


ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەموزی 2025، بەرێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7,750) بۆ (9000) دیناره‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (190 بۆ 230) کاتژمێر کاریان کردووە".

ئاماژە بەوەکراوە، "سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنووری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە 24 كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگى تەمووز 24 كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن".


AM:10:20:01/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو