پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەموزی 2025. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی دزی لێکراوەو پارەی لێ براوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردوو دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە دەستگیر بکرێن کە بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی و 22 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکییان لە ماڵی سکاڵاکار دزیوەو لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچەو دوو ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارە دزراوەکەدا".
ئاماژە بەوەکراوە، "تۆمەتباران (ش، س، ع - ر، م، أ - م، ج، ن) بەبڕیاری دادوەر راگیران و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
AM:10:12:01/07/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت