له راپه‌ڕین گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان هێزێكی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كه روویدا
وێستگه‌نیوز -
هێزێكی چه‌كداری یه‌كێتی كه له سلێمانی-یه‌وه ده‌چنه سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه پهنادهباتهبهر ماڵی كه‌سایه‌تییه‌كی ناوچه‌كه و به‌هۆه‌وه گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان ئه‌و هێزه‌كه و كه‌سوكاری كه‌سایه‌تییه‌كه روو ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینه‌وه به وێستگه گه‌یشتووه "دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی له سلێمانییه‌وه چووه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵدێت و خۆی دهخاتهماڵی كه‌سایه‌تییه‌كی دۆڵی شاورێ به‌ناوی حه‌مه‌ی كاكه هه‌مزه كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی سنووره‌كه و كوردستان".
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "دواتر هێزه چه‌كداره‌كه ده‌چنه ماڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه و چه‌ك له دژی كوڕه‌كانی به‌كاردێنن، بۆیه یه‌كێك له كوڕه‌كان ته‌قه به‌ئاسماندا ده‌كات و به‌وهۆیه‌وه كه‌سوكار و خه‌ڵكێكی زۆر لێیان كۆده‌بێته‌وه و ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌كرێت به ئاسماندا".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، "خه‌ڵكێكی زۆری دۆڵی شاورێ له‌و هێزه كه وه‌ك باس ده‌كرێت چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووه و 30-40 كه‌سێك بوون، كۆبوونه‌ته‌وه و چوارده‌وریان ده‌گرن و ناچاربه ته‌سلیمبوون و چه‌ككردنیان كردوون".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه بۆ وێستگه وتی: "دوای ته‌داخولكردنی خه‌ڵكێكی زۆر له ئاسایشی راپه‌ڕین و به‌رپرسانی حزبی و حكومی بۆهێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، رێگه به هێزه‌كه دراوه كه بگه‌ڕێنه‌وه و به‌دۆڵی وه‌رتێ و خانه‌قادا رۆشتوونه‌ته‌وه بۆ سلێمانی".
AM:12:02:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت