د.موسه‌ننا ئه‌مین: تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم لیستێكی مووچه‌ی بێ كه‌موكورتی ناداته‌ عیراق


وێستگه‌نیوز-
د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌بێت به‌غدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بدات، ده‌شڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم هیچ كارتێكی فشاری به‌رامبه‌ر به‌غدا نییه‌".


د.موسه‌ننا ئه‌مین بۆ كوردسات نیوز وتی‌: "ته‌یف سامی و دیوانی چاودێری دارایی عیراق مووچه‌ی هه‌رێمیان راگرتووه‌".

وتیشی‌: "به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، عیراق ده‌بێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بدات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "به‌غدا بۆ نه‌هێشتنی كه‌لێنه‌كانی لیستی مووچه‌ داوای به‌ بانكیكردن ده‌كات، هه‌روه‌ها چونكه‌ تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم لیستێكی مووچه‌ی بێ كه‌موكورتی نادات به‌ عیراق".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ " لە دونیادا هیچ حکومەتێک نییە موچە نەدات بە موچەخۆرانی. حكومه‌تی هه‌رێم هیچ كارتێكی فشاری به‌رامبه‌ر به‌غدا نییه‌ و ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بگاته‌ رێككه‌وتن".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند كه‌ "بڕیاردراوه‌ نیوه‌ی داهاتی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكرێت، هاوكات ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ بكات".


PM:10:53:30/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو