"دەبێت یەکەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی تایبەت بێت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان"


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دەستپێدەکەنەوە و دەبێت یەکەم دانیشتنیان تایبەت بێت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمرۆ دووشەممە 30ـی 6ـی 2025، هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق رایگەیاند، لە دوای کۆتاییهاتنی کێشەکانیان هەفتەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە، لەبەرئەوەی پێش دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامەکانی بڕیاربوو لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و فەرمانسالاری دەربکات، دەبێت یەکەم دانیشتنیان بۆ ئەو پرسە تەرخان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو بۆچوونەکان بەو ئاراستەیەن کە دادگا فەرمانسالارییەک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربکات.


مووچەی مانگی ئایار و حوزەیران لە دەستی بەغدا ماوە و سەرباری فشارەکان، بەڵام هێشتا بڕیاری ناردنی نەدراوە. هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان، و شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووری "بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی ناردنی مووچەوە بکرێت".


AM:11:09:30/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو