شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووری عێراق کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ دووشەممە 30ـی 6ـی 2025، شاندى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ئەنجوومەنى ئابووریى عێراق کۆدەبێتەوە و سبەى لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق گفتوگۆ لە بارەى دەرئەنجامى کۆبوونەوەى شاندەکە دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە رۆژى شەممەى رابردووەوە شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدان و رۆژى یەکشەممە ژمارەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمپانیاى سۆمۆ، نوێنەرى وەزارەتى نەوت و نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەنجامداوە.

هاوکات، ئەمڕۆ شاندەکەى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنى ئابووریى عێراق کۆدەبێتەوە. لە ئێستادا دەوترێت، "شاندەکە نزیکن لە رێککەوتن، بەجۆرێک 280 هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە رادەستى سۆمۆ دەکرێت و بۆ 16 دۆلار بۆ تێچووى بەرهەمهێنانى هەر بەرمیلێکیش  دیاریکراوە".

دوای ئەم کۆبوونەوەیە، سبەی سێشەممە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دانوستانەکانى نێوان شاندى هەرێمى کوردستان حکومەتى فیدراڵ بکرێت و پێشبینی دەکرێت هەر لە هەمان کاتیشدا "بڕیار لەسەر خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بدرێت".


AM:10:14:30/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو