شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت لە بەغدایە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 28ی حوزەیرانی 2025، شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم گەیشتە بەغدا.


بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 29ی حوزەیرانی 2025، شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای سۆمۆ بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە کۆبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە بێت میدیاکانی پارتی بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارە ئەو شاندەی هەرێم سبەی یەکشەممە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبێتەوە.

لە رۆژی پێنجشەممە 26ی حوزەیرانی 2025، شاندێکی تەکنیکی عێراق لە هەرێمی کوردستانە و لە ماوەی ئەو چەند رۆژە کۆبوونەوەی بەردەوامیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە، ئێستاش بڕیارە کۆبوونەوەکان لە بەغدا بەردەوامیان هەبێت.

ماوەی دوو مانگ دەبێت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، تائێستاش هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە دیارینەکراوە، چاوەڕوان دەکرێت شاندەکەی هەرێم لەگەڵ بەغدا بگەنە چارەسەری کۆتایی بۆ پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.


PM:09:35:28/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو