عەلی حەمە ساڵح: جگە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا هیچ رێگەیەک بۆ چارەسەری گرفتی مووچە نییە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، جگە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا هیچ رێگەیەک بۆ چارەسەری گرفتی مووچە نییە.


عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، "جگە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا هیچ رێگەیەک بۆ چارەسەری گرفتی مووچە نییە، سێ گرفت هەیە بە ئومێدی چارەسەر".

ئاماژەی بەوەکردووە، "هەرێم، داوای 115 هەزار بەرمیل نەوت دەکات بۆ پاڵاوتنی ناوخۆی هەرێم و دەڵێت، عێراق دەبێت پارەی بدات، عێراقیش دەڵێت، خۆتان لە فرۆشتنی مەنتوج بیدەن".

باسی لەوەشکردووە، "کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان داوای ملیارێک دۆلار دەکەن کە قەرزە، هەرێم دەڵێت: عێراق بیدە، عێراق ڕازی نییە، هەروەها گرفتی سێیەمیش کرێی بۆری مانگانە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلارە".


PM:08:48:28/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو