ئەپیکور مەرجی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) مەرج بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە دادەنێت.


ئەمڕۆ شەممە 28ی حوزەیرانی 2025، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایگەیاند، "خواستی خۆمان دووپاتدەکەنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "چەند مانگێکە رێککەوتوون لەسەر هەماهەنگی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیاى سۆمۆوە".

ئەپیکۆر پێشنیار دەکات، کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان شایستەى داراییان بەشێوەى نەختینە لەگەڵ گەیشتنى نەوتەکە بە بەندەرى جەیهانى تورکیا وەربگرن.

دەشڵێت، "ئەم رێکخستنە دڵنیایی دەدات کە هەموو لایەنەکان مافەکانیان بە شەفافى و خێراترین شێوە لە چوارچێوەی مەرجەکانی گرێبەستەکاندا وەربگرن".


PM:07:09:28/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو