ئه‌لمۆنیته‌ر: نێرده‌ی تره‌مپ سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات و له‌گه‌ڵ بارزانی و عه‌بدی كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی حوزه‌یرانی 2025، رۆژنامه‌ی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه "بڕیاره تۆماس باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه".
ئه‌لمۆنیتۆر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆببێته‌وه".
رۆژنامه‌كه له زاری چوار سه‌رچاوه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا تۆماس باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، له یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمیدا بۆ هه‌رێم سه‌ردانی هه‌ولێر بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌م سه‌ردانه‌ی باراك له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بارزانی له 9ی حوزه‌یران پلانی بۆ دانرابوو".
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه كه "باراك و بارزانی به پێویستیان زانیوه له نزیكه‌وه گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به سوریا، عێراق و پرسه‌كانی تر، كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسكراون، بكه‌ن".
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "بارزانی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ باراك، داكۆكی له كوردانی سوریا كردووه، پێده‌چێت له میانی گفتوگۆكانیان له هه‌ولێریش هه‌مان كاربكات".
پێشبینی ده‌كرێت نێرده‌ی ئه‌مریكا له‌بری سوریا، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی عه‌بدی كۆببیته‌وه، وه‌ك چۆن له‌م دواییانه‌دا له‌گه‌ڵ جان نۆئێل بارۆت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر كۆبۆوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه به‌رواری دیاریكراوی سه‌ردانه‌كه ئاشكرابكه‌ن.
PM:03:23:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت