شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: دواكه‌وتنی مووچه ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری له سلێمانی لێده‌كه‌وێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند كه "له ئه‌نجامی دواكه‌وتنی پێدانی مووچه‌ی كه‌رتی گشتی بۆ دووه‌م مانگی له‌سه‌ریه‌ك، ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری له پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ده‌سێنێت".
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه كه "له رۆژانی رابردوودا بانگه‌واز بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی دواكه‌وتنی پێدانی مووچه‌ی كه‌رتی گشتی كرا، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كۆتایی حوزه‌یرانی 2025 ده‌چین، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردووش دابه‌ش نه‌كراوه".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "بڕیاربوو رۆژی (پێنجشه‌ممه) خۆپیشانده‌ران بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام ئه‌و ڕێوشوێنه ئه‌منییه توندانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران له سلێمانی جێبه‌جێكران، رێگریان لێ‌كرد و نه‌یانهێشت خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت".
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ده‌ڵێت: "ده‌سه‌ڵاتداران ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی چالاكوان و مامۆستایانیان ده‌ستگیركرد كه داوای مووچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌رچاوه‌كان، ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه هه‌وڵی رووماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌دا.
AM:09:53:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت