"ئیسرائیل شوێنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەی ئێران دەزانێت کە لە ژێر زەویدا شاردوویەتییەوە"
وێستگەنیوز_
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لەزاری سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکاوە ئەوەی ئاشکرا کردووە، ئیسرائیل شوێنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەی ئێران دەزانێت کە لە ژێر زەویدا شاردوویەتییەوە.
ئەو سێ بەرپرسە باڵایە ئاگاداری راپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکان و ئەوەیان بە ئەکسیۆس وتووە، ئێران یۆرانیۆمە پێتێنراوەکانی لە تونێلەکانی ژێر بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ و ئەسفەهان شاردووەتەوە بۆئەوەی لە هەر هێرشێکی دەرەکی بیانپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یۆرانیۆمانە لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دابڕێنراون لە کارەکانی دەرەوە، بۆیە ئاسان نابێت بۆ ئێران کە بتوانێت بە ئاسانی یۆرانیۆمەکان بهێنێتە دەرەوە و بەکاری بهێنێت بۆ هەر مەبەستێک.
ئەوەشی خستووەتە روو، بەرپرسانی ئیسرائیل بە شوێنی یۆرانیۆمەکە دەزانن، هۆشداریشیان داوە لەوە هەر جوڵەیەک بە یۆرانیۆمەکە بکرێت ئەوان لێی ئاگادار دەبن.
PM:12:43:27/06/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت