مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی 3 په‌یامیان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه سێ په‌یامیان راگه‌یاند و تیایدا هیوادارن كه "سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەمان بكێشێت، پێکه‌وه له پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتردا كار بكه‌ین و كۆتایی به بێدادی و ستەمکاری بێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یه‌كی موحه‌ڕه‌م سه‌ری ساڵی كۆچی گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م".
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: "له خودای گه‌وره داواكارم هاتنی ساڵی تازه‌ی كۆچی ببێته هۆی ئاسووده‌یی و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك و ئاشتی و، سه‌قامگیری باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان و كۆی مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت".
هاوكات نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا نووسی: "یه‌كی موحه‌ڕه‌م، سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی به گه‌رمی له ته‌واوی موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم ساڵی نوێ، خێر و خۆشی، ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ساڵی سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانی بێت".
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌م بۆنه‌یه‌دا، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه كوردستان نیشتمانی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی له‌نێوان ته‌واوی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كاندا ده‌بێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌ركی هه‌موومانه پێكه‌وه له پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتردا بۆ كوردستانییان كار بكه‌ین. هه‌موو ساڵێك به خۆشی و له هه‌مووان پیرۆز بێت".
پێشتریش مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1447، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م".
مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "نزاکارین لە خوای گەورە و میهرەبان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و وێرانکاری و بێدادی و ستەمکاری بێت".
PM:02:19:26/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت