عه‌لی حه‌مه ساڵح و ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد كران
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی، ئازاد كران.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست و هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی دیاری تری ره‌وته‌كه به‌ناوه‌كانی د. ڕێبوار كه‌ریم و غالب محه‌مه‌د ، ئازاد كران .
هاوكات عومه‌ر گوڵپی په‌رله‌مانتاری هه‌ڵبژێردراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئازاد كرا.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندانی مامۆستایان، ئه‌م كه‌سانه ده‌ستگیر كرابوون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بۆ داواكردنی مووچه كه 57 رۆژی دابه‌ش نه‌كراوه، به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام پێشوه‌خته به‌شێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ستگیر كران.
PM:12:51:26/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت