12 خاڵ بۆ مه‌سرور بارزانی پێشنیار ده‌كرێت تا قه‌یرانی دارایی ئێستای هه‌رێم چاره‌سه‌ر بێت
وێستگه‌نیوز-
د.باخان ئازاد عه‌بدولڕه‌حمان پزیشك و كاندیدی پێشووی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له نووسراوێكدا 12 خاڵ بۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشنیار ده‌كات تا قه‌یرانی دارایی ئێستای هه‌رێم چاره‌سه‌ر بێت.
له نووسراوه‌كه‌ی د.باخان ئازاد-دا هاتووه كه "به‌ڕێز كاك مه‌سرور سوپاس بۆ كۆنگره‌كه‌ت من وه‌ك هاوڵاتیه‌ك داواكارم له به‌ڕێزتان كه ئه‌م پێشنیاره‌م به‌جدزی وه‌ربگری بۆ چاككردنی ئه‌م قه‌یرانه داراییه قورسه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت".
ئه‌و خانمه پزیشكه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ڵێت: "هیوادارم ئه‌م پێشنیاره قبوڵ بكه‌ی له‌پێناوی پاراستنی خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار".
ئه‌و خانمه پزیشكه له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌م 12 خاڵه‌ی بۆ مه‌سرور بارزانی خستووه‌ته‌ڕوو و داواكاره له‌پێناو چاككردنی ئه‌م قه‌یرانه دایییه‌ی به‌رۆكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، جێبه‌جێیان بكات:
1.دابینكردنی مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندامان و ژینگه‌پارێز و كارگوزاره‌كان چونكه به‌ڕاستی ئه‌وان هه‌م مووچه‌كانیان كه‌مه، هه‌م فه‌قیر و هه‌ژارن و زۆربه‌یان كرێچین و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن.
2.لێ‌خۆش بوون له‌پاره‌ی ئاو و كاره‌بای شه‌ش مانگی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و خه‌ڵكی كرێچی چونكه له‌م دۆخه ئابووریه ئاڵۆزه پێویسته هاوكاری خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار بی به‌تایبه‌ت كرێچیه‌كان تۆ باوكی میلله‌تی.
3.دابینكردنی سه‌د هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ ماڵه كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له‌ڕێگای ده‌زگا خێرخوازییه‌كانه‌وه.
4.بڕینی له سه‌دا په‌نجای 50ی مووچه زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌زیر و مودیرعام و مودیر و به‌رپرسه ئیداری و عه‌سكه‌ریه‌كان و پله‌تایبه‌ته‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كان، چونكه مووچه‌كانیان زۆره و له‌م قه‌یرانه ده‌بێ مووچه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه.
5.بڕینی نه‌سریه‌و موخه‌سه‌ساتی ناپێویست بۆ داموده‌زگا و دائیره‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان له‌ئێستادا.
6.لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێ له وه‌زاره‌تی دارایی له هۆكاری كه‌می داهاتی ناوخۆ و و ساغكردنه‌وه‌ی چه‌كی نایاسایی له‌پاره‌ی مووچه‌خۆران له‌كاتی هاتنی مووچه بۆ كۆمه‌ڵێ كۆمپانیا و بازرگان له بانكه‌كاندا له‌سه‌ر حسابی مووچه‌خۆر.
7.فرۆشتنی به‌شێك له زه‌ویوزاری حوكمی و شاره‌وانییه‌كان له ئێستادا به وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتێكی باش بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان و بنیاتنانی ژێرخانێكی ئابووری.
8. سه‌رمایه‌داره‌كانی كوردستان و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان هان بده‌ن به‌به‌خشینی پاره به حوكمه‌ت له‌م دۆخه‌قورسه ناهه‌مواره‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا په‌نجا داشكاندن بكات بۆ خوێندكار و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و بینینی كه‌م ئه‌ندامان به‌خۆڕایی واجبێكی ئه‌خلاقی پزیشكییه گه‌ر خاوه‌نی ئه‌خلاقن، چاوتان له‌خه‌ڵكی خۆتان بێ.
9.هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌خۆران به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن و چیتر خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێته قوربانی ده‌ستی سیراعی سیاسی. هه‌ندێ جار سازشكردن بردنه‌وه‌یه نه‌ك دۆڕان.
10.چاكسازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی تا گه‌نده‌ڵی بنبڕ نه‌بێ له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكاندا دڵنیابه و مه‌خابن ئه‌م دۆخه به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو نانێ و بڕینی ده‌ستی دز و گه‌نده‌ڵه‌كان ڕێگایه‌كه بۆ ئاسۆیه‌كی ڕوون.
11.ئازادكردنی سه‌رجه‌م مامۆستایانی ناڕازی چونكه به‌خشنده‌یی له‌سیفاتی گه‌وره‌كانه‌ه‌ر نه‌بوونی و داماوی نه‌بێ كه‌س له‌خۆشیا ناچێته‌سه‌ر جاده.
12.مامۆستا بناغه‌ی ئه‌خلاق و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگان ده‌بێ له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه‌بن پاشان خانه‌نشینان ماندووی ده‌ستی كاركردنن، تكایه چینی هه‌ژاران و كارگوزار و هه‌ژاره‌كان با مووچه‌كانیان له‌پێشتی هه‌مووان بێ.
AM:09:58:26/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 3432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت