نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان چەند پرسێکیان تاوتوێکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیرانی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم بێت، له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه و باسيان له مه‌ترسييه‌كانى ئه‌گه‌رى فراوانبوونى زياترى ئاڵۆزييه‌كان كرد.
ئاماژە بەوەکراوە، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگي هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و راوه‌ستاندنى شه‌ڕ و پێكدادان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياتر بگيرێت و كێشه و ناكۆكييه‌كان به گفتوگۆ و ڕێگه ديپلۆماسييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا پوخته‌يه‌كى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن بۆ راوه‌ستاندنى شه‌ڕ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان خسته ڕوو. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى ترۆيكاى ئه‌ورووپيدا بۆ رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆ و ڕێگه‌چاره‌ى ديپلۆماسى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
PM:02:16:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت