درۆنێک لە سنووری دووکان کەوتە خوارەوە
وێستگەنیوز_
لە سنووری ناحیەی بنگرد لە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی، درۆنێک کەوتە خوارەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی قایمقامییەتی قەزای دووکان، درۆنەکە لە نزیک گوندی گۆمەزەڵ لە سنووری ناحیەی بنگرد کەوتووەتە خوارەوە.
ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای دوکان ئاشکرای کردووە، کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی نەبووە و نەشزانراوە درۆنی کام وڵات بووە.
لە ئێستاشدا، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
PM:03:20:19/06/2025
ئهم بابهته 3900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت