"بۆ دەرکردنی فەرمانی وەلائی تایبەت بە ناردنی مووچە؛ پێویست بە کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی ناکات"
وێستگەنیوز_
بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ دەرکردنی فەرمانی ولائی سەبارەت بە مووچەی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە، کۆبوونەوەکە دواخرا. بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەغدا، "بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، "بۆ دەرکردنی فەرمانی وەلائی پێویست بە کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی ناکات و سەرۆکی دادگا بڕیار دەردەکات".
سەرچاوەیەکی باڵا لە بەغدا سەبارەت بە دەرچوونی بڕیاری سالاری پەیوەندیدار بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سەرجەم دادوەرانی دادگای فیدڕاڵی راوبۆچوونی خۆیان داوە بە سەرۆکی دادگاکە، بۆ ئەوەی بڕیاری سالاری دەربچێت پێویست ناکات دادگاکە کۆببێتەوە و دادبینی بکات، چونکە سەرجەم دادوەرەکان بە نوسین راوبۆچونی خۆیان ئەدەنە سەرۆکی دادگا، سەرۆکی دادگاش فەرمانەکە دەردەکات."
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە، "ئێستا پرسی پەیوەست بە ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان و تۆپەکە لە مەیدانی سەرۆکی دادگایە، چونکە پێشتر سەرجەم دادوەرەکان کە ئێستا دەستیان لەکارکێشاوەتە بۆچوونی خۆیان خستووەتەڕوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی دەست لەکارکێشانەوەی نۆ ئەندامەکەی دادگای باڵای فیدراڵی، "پەیوەندی بە مووچەوە نییە بەڵکو پەیوەستە بە کەڵەبووی هەندێ پرس کە پێشتر سەرۆکی دادگا ویستوویەتی پرسێک تێپەڕێنێت و بەشێک لە دادوەرەکان رازی نەبوون".
ئەوەی پەیوەستە بە مووچەی فەرمانبەرانەوە ئەوەیە، "ئێستا بڕیاری ناردنی مووچە و بابەتی بڕیاری سالاری لای سەرۆکی دادگای فیدڕاڵیە."
هەر ئەمڕۆ، "شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای فیدڕاڵی عێراق، دەستیان لە کار کێشایەوە". هەتا ئێستاش روونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڵاو نەکراوەتەوە.
PM:03:00:19/06/2025
ئهم بابهته 2684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت