نۆ ئەندامی دادگای فیدراڵی عێراق دەستیان لە کار کێشایەوە
وێستگەنیوز_
کەمێک پێش ئێستا نۆ ئەندامی دادگای فیدراڵی عێراق دەستیان لە کار کێشایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی 6ـی 2025، بە پێی زانییارییەکانی وێستگەنیوز، "شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای فیدڕاڵی عێراق، دەستیان لە کار کێشایەوە."
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمرۆ بڕیار بوو دادگای فیدڕاڵی عێراق دەربارەی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
کۆبوونەوەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، بەئامادەبوونی هەموو ئەندامەکانی دادگا و ئەندامێکی یەدەگ بەڕێوە دەچێت. دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکی دادگای فیدراڵی داوای لە ئەندامانی دادگا کرد بۆ ئەمرۆ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیران، ئامادەی کۆبوونەوە بن بۆ دەرکردنی بڕیاری فەرمانسالاری بۆ دەستپێکردنەوەی خەرجکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە وتەی د. بڕیار رەشید، "بە هۆی نەبوونی نیسابی پێویست؛ ئەمڕۆ کۆبونەوەی دادگاکە ئەنجام نەدراوە چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی ئایندە دانیشتن بکرێت".
PM:02:19:19/06/2025
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت