کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
وێستگەنیوز_
کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، دەشڵێت، سبەینێ ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی 6ـی 2025، کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەل بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ گەرما یەک بۆ سێ پلە و سبەینێش یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەردەبێتەوە و سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەل بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
PM:12:39:19/06/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت