د. سەباح هەورامی: لە چەند هەفتەی داهاتوودا کێشەی کەمی دەرمانمان نامێنێت
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ لە سلێمانی سەنتەری ددان لەژێر سڕکردنی گشتیدا کرایەوە و تێیدا د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت: ''ئەمساڵ بەهۆی کەم بارانییەوە ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا زۆرە''.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی 6ـی 2025، د. سەباح هەورامی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا کێشەی دەرمانمان نامێنێت، بەڵام هێشتا بودجەی دابینکراو بەشی هەموو دەرمانی سلێمانی ناکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "کردنەوەی سەنتەری دان لەژێر سڕکردنی گشتیدا بۆ ئەوانەیە کە کەم ئەندامن یاخود منداڵانی ئۆتیزمن و ناتوانن لەکاتی چاککردنی دەم و ددانیان لەبەدەستی پزیشکەکە بوەستن."
بە وتەی د. سەباح هەورامی، "ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لەمساڵدا بەهۆی کەم بارانیەوە زۆرە، بۆیە داواکارم هاوڵاتیان بە ئاگاییەوە ئاوی خواردنەوە بەکاربهێنن و چاودێریی ئاوی بیرەکانیان بکەن."
AM:11:58:19/06/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت