هه‌ردی سه‌ڵاح: هیوادارم دادگای فیدڕاڵی مووچه له‌ده‌ستی ده‌سته دزه‌كه‌ی ناو لایه‌نێكی حكومه‌ت ده‌ربێنێ
وێستگه‌نیوز –
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه هیواداره سبه‌ینێ دادگای فیدراڵی عێراق مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌ستی ده‌سته دزه‌كه‌ی ناو لایه‌نێكی حكومه‌ت ده‌ریبێنێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "هیوادارم دادگای فیدڕاڵی سبه‌ی بڕیاره‌كه‌ی به‌جۆرێك بێت هه‌م مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان جیا بكاته‌وه و له‌بن ده‌ستی ئه‌و ده‌سته دزه‌ی ناو لایه‌نێكی حكومه‌ت ده‌ریبێنێ، هه‌م به‌زۆر و به‌سزا بڕه پاره‌ی یاسایی نه‌وت و داهاتیان لێ بستێنێ....".
پێشتریش هه‌ردی سه‌ڵاح رایگه‌یاندبوو كه "سه‌رۆكی حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بێ پاره‌ی داهاتی ئه‌و دوو مانگه بده به‌خه‌ڵك، كه هه‌ر له خه‌ڵك وه‌ری ده‌گری و نه‌ووتی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه ده‌یفرۆشی...".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 18ی حوزه‌یرانه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردووشیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌دا.
PM:05:16:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت