خاچی سووری نێودەوڵەتی: دەنگۆی ئاڵوگۆڕكردنی دیلەکانی جەنگی عێراق و ئێران بە چاودێری ئێمە راست نییە
وێستگەنیوز_
لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق دەڵێت، چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیا و ماڵپه‌ڕ، هەواڵی ناڕاستییان بە ناوی ڕێکخراوەکە بڵاو کردووەتەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە 18ـی حوزەیرانی 2025، لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیا، ماڵپه‌ڕ و تۆڕەکانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێك زانیاری بێ بنه‌ما و نادروستیان له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دیله جەنگییەکانی عێراق و ئێران به‌چاودێری ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بڵاو كردوه‌ته‌وه.
هەروەها دەشڵێت، "دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه له‌سەر زاری ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەت بلاو کراونەتەوە، بێبنه‌ما و ناڕاستن، ماڵپه‌ڕ و پێگه فه‌رمیه‌كانی خۆمان هەیە و هه‌ر هه‌واڵێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانی ئێمه بڵاوبكرێته‌وه زمان حاڵی ئێمه نییه و لێی به‌رپرس نین."
لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی باسی لەوەش کردووە، "کۆتا جار کە بە چاودێری ڕێکخراوەکەمان دیلەکانی عێراق و ئێران ئاڵوگۆڕ کرابێت بۆ ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە، بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە و ئاشکراکردنی ناسنامەی دیلەکان، هەستی کەسوکارانی ئەو دیلانە ئازار دەدات، چونکە بەشێکیان چەندین ساڵە چاوەڕێ گەڕانەوەیان دەکەن."
PM:02:31:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت