قایمقامییەتی سلێمانی لەبارەی کڕینی ئاوی تانکەر هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان


وێستگەنیوز-

قایمقامییەتی سلێمانی لەبارەی نرخی کڕینی ئاوی تانکەر هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت، "رێگە مەدەن نرخی زیادتان لێ وەربگیرێت".


ئەمڕۆ سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025، عامر محەمەد عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی شەمعە لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، "لە وەرزی هاویندا بەشێک لە هاوڵاتییان بە ناچاری ئاوی تانکەر دەکڕن، پێویستە ئەو هاوڵاتییانە چاوکراوە بن و رێگەنەدان نرخی زیادیان لێبسەنرێت، یان ئاوی نا تەندروستیان پێ بفرۆشرێت، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییانەوە هەیە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو تانکەرانە کە ئاو بۆ ماڵان دەهێنن پێویستە لۆگۆی رێگە پێدانیان پێوەبێت، هەر تانکەرێک لۆگۆی پێوە نەبێت و لێی نەنوسرابێت ئاوی ئەم تانکەرە شیاوە بۆ خواردنەوە، ناکرێت ئاوەکەی بۆ خواردنەوە بەکار بهێندرێت".

سەرۆکی لیژنەی شەمعە وتی، "ئەو تانکەرانە رێگەیان پێدراوە ئاوی پاک بگوازنەوە لەو شەمعانە ئاو باردەکەن کە ئاوەکەیان لە پشکنین دەرچووە".

وتیشی، "بۆ هەر سکاڵایەک لەبارەی نرخ و کوالێتی ئاوی تانکەرەکانەوە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی لیژنەی شەمعە (07701938182), یان لیژنە هاوبەشەکان (07708677777) بکەن".


PM:01:00:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو